فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپیی كەشوهەواو و ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتەوە كەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیرابوون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەكەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاساییبوونەوە.