فڕۆكەخانەی هەولێر هێرشیكرایەسەر

دیمەنێكی هەولێر پاش هێرشەكە

هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدرا و دەزگای دژە تیرۆر ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكە بە موشەكێك ئەنجامدراوە.

دژە تیرۆری كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان “موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە”.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا”.

دەشڵێت، “دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە”.

هێرشەكەی ئەمشەو دووەم هێرشی لەو جۆرەیە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دەكرێتە سەر شارەكە، دوای ئەوەی شەوی دووشەممە 15ی شوبات، 14 موشەك لە شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە. ژمارەیەك لە موشەكەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كردە ئامانج و موشەكێكی تریان بەسەر فڕۆكەخانەكەدا تێپەڕی.

موشەكێك لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر و دانەیەكی تریشیان لە نزیك نازستی كەوتەخوارەوە. چەند هاوڵاتییەك و كەسێكی بیانی بەهۆی موشەكبارانەكەوە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زیانی مادییش بەر شەقامەكان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان گەیشت.

دژەتیرۆر دەستگیركردنی یەكێك لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی هەولێر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
زیاتر ببینە

بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەتەوە تا ئێستا سوود لە ئەندامەکانی جەستەی هیچ مردوویەک وەرنەگیراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی جەستەبەخشانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هەزار و 230 کەس ناویان وەک ئەندام لە رێکخراوەکەمان نووسیووە، بەشێکیشیان…
Total
0
Share