چۆن لە خۆڵبارین خۆمان بپارێزین؟

فۆتۆ، شڤان هەركی

چالاكوانێكی بواری ژینگە ڕایدەگەیەنێت، خۆڵبارین یەكێكە لەبەهێزترین دەرەنجامەكانی گۆڕانی كەشوهەوا. بەپلەی یەكەم كاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتی دەبێت و هۆكارەكانی دروستبوونی خۆڵبارین بریتین لە :

یەكەم: تەوژمی خێرای با

دووەم: كەمیی ڕووبەری سەوزایی

سێیەم: كەمیی دابارین

خالید سلێمان،چالاكوانێكی بواری ژینگەيە ڕایگەیاند، لە كاتی خۆڵباریندا، پێویستە دەرگاو پەنجەرەو ڕێڕەوەكانی با بۆ ماڵان دابخرێن، چونكە خۆڵبارین جۆرەها میكرۆب و بەكتریای جیاوازی تێدایە، هەروەها خوێ و گەردیلە ئاسن و پلاستیك و كەرەستەكانی تر لە زەوییەوە بۆ كەش و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازێتەوە.

ئەو چالاكوانە دەڵێت ” لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا كاریگەرییەكی زۆری بۆ سەر ژێرخانی شارەكان و دامەزراوە ئابورییەكان دەبێت، پێویستە دەم و لووت بەشێوەیەكی بەردەوام پاكبكرێتەوە تا میكرۆب و بەكتریاو خوێ و گەردیلەكان نەگەنە كۆئەندامی هەناسەو ئۆرگانەكانی دیكە جەستەدا”.

ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەندا، لە ئاستی لۆكاڵی، نیشتمانی و هەرێمایەتیدا، سەوزاندنەوە یاخود سەوزكردنەوە یەكێكە لە ڕێكارە كاریگەرەكان، چونكە دار و درەخت جگە لەوەی وەك ئیسفەنجی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و هەروەها سەرچاوەی هەڵم و دابارین و دوورخستنەوەی تەوژمی گەرما ئەژمار دەكرێن، ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە لە ڕاگرتنی توێژاڵی سەرەوەی زەویدا و ئەم توێژاڵە بەهۆی كەمیی دابارین و كەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزاییەوە فشەڵبووتەوەو لەگەڵ هەر بایەكی خێرادا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی لە كەشداو دروستكردنی گەردەلوولی خۆڵ.

چالاكوانەكە ڕایگەیاندووە، بۆ كەمكردنەوەی گەردەلوولی خۆڵ، زاناكانی بواری ژینگە پێشنیازی ئەوە دەكەن كە دارو درەختی خۆماڵی بچێنرێنەوەو زیاد بكرێن بۆ ڕووپۆشكردنەوەی خاك، چونكە زیاتر بەرگەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەگرن، لە كاتێكدا درەختە نامۆكان توانای بەرگری و مانەوەیان كەمترە. لە كوردستاندا زۆر جۆری درەختی خۆڕسك و خۆماڵیمان هەیە وەك دارتوو، بەڕوو، دارەوەن، قەڵەمتۆز و قەزوان.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بابەتی دواتر

هونەرمەند هاوتا ئەسعەد كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share