تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و داوادەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە و لەكاتی هاتنەدەرەوەدا پێویستە ماسك بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستیی هەولێر چەند ڕێنماییەكی ئاراستەی هاوڵاتیان كردووە و تێیدا هاتووە، ئەو كەسانەی نەخۆشیی ڕەبۆوە و تەنگەنەفەسییان هەیە لە ماڵەكانیان بمێننەوە و بەبێ ماسك نەیەنە دەرەوە.

ڕێنماییەكانی تەندروستیی هەولێر :

١ – پێویستە هاوڵاتیان لەماڵەكانیان بمێنەوە و باشترە نەیەنە دەرەوە.

٢ – لەكاتی هاتنە دەرەوە پێویستە ماسك (دەمامك) بەكاربهێندرێت.

٣ – ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسییان هەیە دەبێت لە ماڵ بمێننەوە و بەبێ ماسك نەیەنە دەرەوە.

٤- لە كاتی تێكچوونی باری تەندروستی ئەم نەخۆشانە، یاخود هەر كەسێكی ئاسایی سەردانی نزیكترین بنكە، یان نەخۆشخانە بكەن.

٥ – هەندێك كەس بەمجۆرە كەشوهەوایە دووچاری هەستیاریی پێست دەبێت، بۆیە باشترە خۆی بپارێزێت و جلوبەرگی داپۆشراو بپۆشێت.

٦- منداڵانی خوێندنگە و باخچەكان باشترە لەم ڕۆژەدا نەیەنە دەرەوە بۆ (حەوشە) بۆ یاریكردن.

٧- هەر میوە و خۆراكێك لە دەرەوە بوو لێكراوە بۆ خواردن لەم كاتەدا پێویستە جوان بشۆرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
زیاتر ببینە

دەزگای مین: هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروستکردووە.…
Total
0
Share