پاش سووڕی خوێن.. پلاستیک لەناو سییەکانی مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە

بۆ یەکەمین جار، زانایان لە بەریتانیا گەردیلەی پلاستیکییان لە سییەکانی مرۆڤی زیندوودا دۆزیوەتەوە.

ئەم دۆزینەوەیە، ئەو بەڵگانە بەهێزتر دەکات کە پیسبوونی ژینگە گەیشتووەتە ئاستێک، مرۆڤ پلاستیک هەڵدەمژن.

بەپێی توێژینەوەکی گۆڤاری “Science of the Total Environment”، زاناکان لە کاتی شیکاری و پشکنیندا 39 جۆر گەردیلەی جیاجیای پلاستیکییان لە سییەکانی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە و لە نمونەکانی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، 11 لە کۆی 13 سیی مرۆیی هەڵگری ئەو گەردیلانە بوون.

هەروەها ڕێژەی گەردیلە پلاستیکییەکان، لە نمونە نێرینەکانی توێژینەوەکەدا زیاتربوون، بەراورد بە مێینەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، چاودێرانی ژینگە بەردەوام هۆشداری دەدەن لە زۆربوونی ڕێژەی پلاستیکی فڕێدراو، کە لە پیشەسازییەکانی خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و ئامێرە کارەباییەکان و چەندین بواری تردا بەکاردەهێندرێن.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

جەمال حەوێز: پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە دەیەوێت لە هەرێم تۆڵە بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک، لە دیزاینی ناوماڵی یۆنانی و ڕۆمانییە کۆنەکانەوە هاتووە. ئەم جۆرە دیزاینکردنە پابەندە بە ڕێکوپێکی و…
زیاتر ببینە

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان
نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش لوتكەی كەشوهەوای گلاسكۆ، ڕەخنەی لە وڵاتان هەیە لەبارەی پابەندنەبوونیان بە كەمكردنەوەی دەردراوە زیانبەخشەكان،…
Total
0
Share