بەهۆی خراپی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران، بەڕێوبەری فڕۆكەخانەكە دەڵێت، تائێستا چوار گەشت دواخراوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە ڕاگیراون و هۆكارەكەیشی بۆ خراپی كەشوهەوا دەگەڕێتەوە.
وتیشی، سەرجەم گەشتەكان ڕاگیراون تا ئاساییبوونەوەی دۆخی كەشوهەوا.
تائێستا بەهۆی ئەو بڕیارەوە چوار گەشت دواخراون، وەك ئەوەی ئەحمەد هۆشیار ئاماژەی پێدا و وتی، گەشتەكان دەخرێنە كاتی دیكە.
لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی هەرێم و عێراقی گرتووەتەوە.