توركیا دەیەوێت دۆسیەی دادگایی خاشقچی ڕادەستی سعودیە بكات

هەردوو ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیدانەی بڕیارەكەی توركیا دەكەن

بڕیارە ئەمڕۆ توركیا قۆناغی كۆتایی دادگایی 26 گومانلێكراوی نائامادەبوو پەیوەندیدار بە كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی سعودی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەستەنبوڵ ئەنجامبدات، بەر لە ڕەوانەكردنی دۆسیەكە بۆ ڕیاز.

داواكاری گشتیی توركیا لەمیانەی دانیشتنی دوێنێی چاوخشاندن بە دۆسیەكەی خاشقچی داواكارییەكی دووپاتكردەوە دەربارەی ڕەوانەكردنی دۆسیەكە بۆ سعودیە لەڕێی دەركردنی بڕیارێك بە وەستاندنی دۆسیەكە، دوای ئەوەی نوسینگەی داواكاری گشتیی سعودییە داوایەكی لەو جۆرەی پێشكەشكردووە.

بەو هۆیەوە دادگاكە دانیشتنەكەی بۆ ئەمڕۆ دواخست و داوایكرد وەزارەتی داد ڕای خۆی لەبارەی ناردنی دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ 26 تۆمەتبارەكە بۆ سعودیە دەرببڕێت.

بەڵام هیومان ڕایتس وۆچ ئیدانەی ئەنقەرەی كرد و ڕایگەیاند، بڕیارەكە سنوورێك دادەنێت بۆ هەر ئەگەرێكی هێنانەدی دادپەروەری، ئەو باوەڕە باوەش لای دەسەڵاتدارانی سعودی دەچەسپێنێت كە دەتوانێت كوشتن ئەنجامبدات و لە سزا دەربازی ببێت.

هاوكات ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، كە ئەنیس كالامار-ی ئەمیندارە گشتییەكەی لە ساڵی 2019دا لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوی كوشتنەكە كرد كاتێك بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو، بەتوندی ئیدانەی بڕیارەكەی حكومەتی توركیای كرد و وتی، “توركیا بەوپەڕی زانیاری خۆی و بەشێوەی خۆبەخشانە (دۆسیەكە) دەخاتە دەستی ئەوانەی بەرپرسیارێتییەكەی (كوشتنی خاشقچی) هەڵدەگرن”.

بابەتی پێشتر

لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرت

بابەتی دواتر

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share