وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و 576 کەسی دیکەش توشبوون.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ” لە شەو وڕۆژی ڕابردوودا 576 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون لە هەرێمی کوردستان و 22کەسیش مردوون، هەروەها 330 توشبوو چاکبوونەتەوە”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” لە هەولێر 193 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەسلێمانی 127 توشبووی نوێ تۆمارکراون، لە دهۆک 200 توشبوو، لە هەڵەبجە 11، گەرمیان 37 و ڕاپەڕین هەشت توشبوو تۆمارکراون”.
وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “لە هەولێر پێنج توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، لە سلێمانی هەشت کەس، لە دهۆک چوار کەس، هەڵەبجە دوو کەس، گەرمیان یەک کەس و ڕاپەڕین دوو کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە”.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی کۆی گشتیی ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، 91 هەزار و 480 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 913 کەس گیانیانلەدەستداوە.