پێنتاگۆن: ئێران و داعش تائێستا مایەی هەڕەشەن

دانا سترول: ئێران سەرچاوەی سەرەكی ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گەورە بەرپرسێكی پێنتاگۆن دەڵێت، ئێران و داعش تائێستا سەرچاوەی هەڕەشەن و هۆكاری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

دانا سترول، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئێران سەرچاوەی سەرەكی ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەكاتێكدا داعش بەهەمان شێوە هەڕەشەیە بۆ ناوچەكە، سەرەڕی كۆنتڕۆڵكردنی هیچ ناوچەیەك لە عێراق و سوریا.

سترول، لە وتەیەكیدا لە پەیمانگای ویلسۆن بۆ توێژینەوە و دیراسات كە بارەگاكەی لە واشنتن-ە، وتی، چاودێری و پاڵپشتیی ئێران بۆ بریكار و تیرۆرستان بەردەوامە، لەگەڵ بڵاوەپێكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بەرنامەی مووشەكی بالیستی و كردەوە دوژمنكاری و تاڵانكارییەكانی لە دەریا، هەموو ئەو هۆكارانە وایلێدەكەن ببێتە سەرچاوەی كێشە.

دووپاتیشیكردەوە، “هێزەكانی ئەمریكا، كە پاڵپشتی لە دژایەتی ڕێكخراوی داعش دەكات لەگەڵ هاوبەشانی ناوخۆیی لە سوریا، تائێستا بەشێوەیەكی ڕێكهراو ڕووبەڕووی هەڕەشە لە ئێران و بریكارەكانی دەبێتەوە”.

سەبارەت بە داعش-یش بەرپرسە ئەمریكییەكە وتی، تائێستا پلاندادەنێت بۆ سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی و، ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەكە و دەرەوەی.

دووپاتیشیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان پارێزگاری لە بوونی خۆی لە عێراق و سوریا دەكات بۆ پاڵپشتی هەوڵی هاوبەشەكانی لە زامنكردنی شكستپێهێنانی بەردەوامی داعش.

بابەتی پێشتر

ڕەزامەندی لەسەر یەكەم دیپۆرتكردنەوەی عێراقییەك لە ئەمریكاوە درا

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 100دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی…
Total
0
Share