مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاردەدەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنەكەیان ئەگەر لە سەتاسەری هەرێمی كوردستان نەگەنە بڕیاری هاوبەش ناچاردەبن بە جیا بڕیاربدەن و هەڵویست لەبارەی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕابگەیەنن.

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە زۆرینەی خوێندنگەكان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بەردەوامە و مامۆستایان چاوەڕوانی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ دەكەن.

ئاماژەی بەوە كرد، ئەنجومەنەكەیان نوێنەری لە سەرجەم پارێزگا و شارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و دەیانەوێت بگەنە بڕیارێكی هاوبەش و پێكەوە بڕیار لەسەر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بدەن و تائێستا لە دانوستاندندان و نەگەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی.

ئەندامی ئەنجومەنەكە دەڵێت، “ئەگەر نەگەیشتنە بڕیارێكی هاوبەش ئەوا بە جیا بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە دەدەن، بەڵام باشترە بڕیارەكە هاوبەش بێت”.

عادل حەسەن پێیوایە، ئەگەر ئەم هەفتەیە بڕیار نەدرێت بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵویستیان لەبارەی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە دەبێت.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەڵێنیدابوو 25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام سەرباری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد تائێستا دەستنەكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

بڕی زەکات و سەرفیترە بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

بابەتی دواتر

ئەسغەر فەرهادی تۆمەتبارە بە "دزیی هونەری" و بەهۆی فیلمی "قارەمان"ـەوە بانگێشتی لێكۆڵینەوە كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share