ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی “سیتیزنس” له خوله‌کی70 له‌لایه‌ن کیڤن دی برۆینه‌وه تۆمارکرا.
له یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی به‌نفیکا له یاریگای “دا لوز” میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوورپۆشه‌کانی ئینگلته‌را کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له خوله‌که‌کانی 17 و 34، 87 له‌لایه‌ن ئیبراهیما کۆناتی و سادیۆ مانێ و لویس دیازه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی به‌نفیکا له خوله‌کی 49 له‌لایه‌ن داروین نونێزه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه گه‌وره‌کانی پریمه‌رلیگ که پێکهاتوون له لیڤه‌رپوڵ ومان سیتی هه‌نگاوێک له قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیکبوونه‌وه.