یەكێتیی زانایان داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان داوا دەكات هاوكاریی خانەی نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان بكرێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەكات بدرێت بە نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان، بەو مەرجەی لە خودی خۆیان خەرجبكرێت.

یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، “ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نەریتیی كۆمەڵگەی كوردیی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی وایە، گیانی هاوكاری و خێرو بەشینەوەی كۆمەكی و خواردن و شیرینی دەكەنە سیمایەكی جوانی كۆمەڵایەتی و بەنیەتی ڕەزامەندیی خوداو بەجێگەیاندنی ئەركی ئایینی ئەم كارە ئەنجامدەدەن.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، “ئێمە لە یەكێتی زانایان دەستخۆشیی زۆرمان بۆ سەرجەم دەزگاو كەسایەتیی خێرخواز و خوداپێداوان هەیە لەبەرامبەر ئەم كارو هەنگاوە خێرخوازی و ئیمانی و ئینسانیەی پێشكەشیدەكەن”.

ئاماژە بەوە كراوە ، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدارو خێرخوازان بكەین، بە زەكات و بەخشینەكانیان خانەی نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان لەیادنەكەن و بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەكات بدرێت بە نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان، بەو مەرجەی لەخودی خۆیان خەرجبكرێن.

بابەتی پێشتر

ئارێز عەبدوڵا: پارتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نوێ دروستدەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كێشەی كەمی دەرمانەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share