جۆنی دێپ دیسانەوە دەبرێتە دادگا

جۆنی دێپ ئەکتەری ئەمریکی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ پاش ئەو کەیسەی ناوزڕاندن کە تێیدا لە ئەمبێر هێرد هاوژینی پێشووی خۆی بردەوە.

بڕیارە لە مانگی تەموزدا دێپ بچێتەوە بەردەم دادوەر، تاکو وەڵامی تۆمەتێکی دەستدرێژی بداتەوە کە لەلایەن گریگ ڕۆکی بروکس بەڕێوەبەری ماڵپەڕی سینەمایی “MOVIE”ـەوە لەسەری تۆمارکراوە.

بەپێی پێگەی “پۆپ کەڵچەر”ـی ئەمریکی، بوکس سکاڵای لەوە کردووە دێپ چەندین جار و بەدوای یەکدا پەلاماری داوە و کێشاویەتی بە دەموچاویدا، ئەمەش لە ساڵی 2017ـدا و کاتی کارکردن لە فیلمی “City of Lies”ـدا.

بابەتی پێشتر

میسر.. لەسێدارەدانی سێ برا پێكەوە جێبەجێكرا

بابەتی دواتر

پاریس کشایەوە و چێڵسی لە دێمبیلی نزیک بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share