نزیكەی 100 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا

نزیكەی 100 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا دوای جێهێشتنی لیبیا بە بەلەمێكی پڕ سەرنشین، وەك ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور ئاماژەیان پێدا.

ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور ڕایگەیاند، گوێزەرەوەی بازرگانی (ئەلیگریا 1) چوار كەسی لەسەر بەلەمێكی چوپ لە دەریای سپیی ناوەڕاست لە كاتێكی زووی ڕۆژی شەممە (2ی نیسان) ڕزگاركردووە.

ڕێكخراوەكە لە زاری ڕزگاربووانەوە بڵاویكردەوە، لانیكەم چوار ڕۆژ لە دەریادا ماونەتەوە لەسەر بەلەمێك كە نزیكەی 100 كەسی هەڵگرتووە.

فیلیپۆ گرندی، كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لای خۆیەوە ژمارەكەی بە زیاتر لە 90 كەس بڵاوكردەوە و لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئەوروپا توانای خۆی سەلماند لە میوانداریكردنی چوار ملیۆن ئاوارەی ئۆكرانی بەشێوەیەكی كاریگەرانە و بەوپەڕی دڵگەورەییەوە. و وتی، “پێویستە لەسەری بەشێوەیەكی بەپەلە چاو بە چۆنیەتی فراوانكردنیدا بخشێنێت بۆ ئەوەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی دیكە بگرێتەوە كە لە دەرگاكانیان دەدەن و لە مەینەتیدان”.

هاوكات ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور جەختیكردەوە كە پێویستە هیچكام لە ڕزگاربووان بۆ وڵاتەكەیان نەگەڕێندرێنەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق مووچەی مانگی 4ی خانەنشینان بە 50 هەزار دینار پاداشتەوە دابەشدەكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: 99%ی دانیشتووانی جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى G7 ده‌كات

به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 ده‌كات. ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى…
Total
0
Share