کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما لە سبەینێدا دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە سەردەمی بەرەی كوردستانییەوە دۆخی خراپی وەكو ئێستا نەبووە

بابەتی دواتر

بەڕازیل جارێکی دیکە کۆنترۆڵی تۆپی پێ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share