سلێمانی.. 4 كەس دەستگیركران كە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و لاقەيان كردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری ڕاگەیاند كە چوار لەو تۆمەتبارانە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان كردبووە سەری.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوو چالاكی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە دوو لە تۆمەتبارەكان تەقەیان لە هاوڵاتییەك كردبوو، چوار تۆمەتبارەكەی دیكەش لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراون كە دەستدرێژیان كردبووە سەری .

ڕوونیشیكردووەتەوە، “دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و بردویانە بۆ باخێك لە سنووری بەكرەجۆ و لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر .”

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتباران ( ڕ ، ف ، ح لەدایكبووی 1994 )،(ه ، م ، ع لەدایكبووی 1994 )،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

لە چالاكییەكی تردا و دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لە سنووری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك بریندار كرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن .

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران (د،ن، أ لەدایكبووی 1993 و د ، ن ،أ لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئۆكرانیا باسی مەرگ و مۆسیقا دەكات

بابەتی دواتر

لوکاکو و چواری دیکە نرخیان دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share