خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی كۆیە ئازادكران

خاوەن مۆلیدەكانی كۆیە دوای چەند ڕۆژێك لە دەستگیركردنیان ئازادكران.

لە شەوی پێنجشەممەوە 28 خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە كۆیە بەهۆی كوژاندنەوەی مۆلیدەكانیان دەستگیركران، ئەمڕۆش بەمەرجی کارکردن بە ڕێنماییەکان و نەکوژاندنەوەی کارەبا لەسەر خەڵک، ئازادکران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كۆیە ڕوونیكردووەتەوە، ئەو بەڵێننامەیەی بە خاوەن مۆلیدەکان پڕکراوەتەوە پێکهاتووە لە دوو بڕگە، یەکەمیان ئەوەیە کە نابێت هەركات بیانەوێت مۆلیدەكانیان بكوژێننەوە، دووەمیش ئەوەیە کە پێویستە پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ئەمڕۆوە کارەبا بدەنەوە بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: پێكهێنانی حكومەت بەندە بە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدردا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی هەمواركراوی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share