چێوەی هەماهەنگی: پێكهێنانی حكومەت بەندە بە ڕێككەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدردا

پەرلەمانتارێکی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری کۆتایهاتنی وادەکەی سەدر هەموو بژاردەکان لە بەردەمیاندا کراوەن.

محمەد شمەری، پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “چارەسەری قەیرانەکان بەندە لەسەر رٍێكکەوتنی چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ گۆرینی دۆخی چەقبەستووی ئێستا و هەنگاوەكان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.”

پێشوایە، لەکاتی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی لە6ی نیساندا سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم چێوەی هەماهەنگی کراوەن.

جەختیشی كردووەتەوە، تاوەكو ئێستا وادەی دانیشتنی داهاتوو ڕوون نییە.

بەوتەی شمەری، “بەبێ کۆتایهێنان بە ناکۆکی لایەنە شیعیەکان لەماوەی 40 ڕۆژدا هیچ رێککەوتنێک ناکرێت.”

ئەوەش لەكاتێكدایە، چێوەی هەماهەنگی هەنگاوەكانی دەستپێكردووە لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەی كەپێشتر ڕایگەیاندبوو بۆ دەربازبوون لەو دۆخە چەقبەستووەی كە دروستبووە و ماوەی 40 ڕۆژیشی لە بەردەمدایە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات

بابەتی دواتر

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی كۆیە ئازادكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: کێشە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دروستنەبووە بەهۆی کێشە ئەلکترۆنییەکەوە

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی…
Total
0
Share