یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات

یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند لە ڕوسیا دەكات ئەگەر بەردەوامبێت لە پەیڕەوكردنی سیاستەكانی ئێستای لە ئۆكرانیا، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ناوچەی بوچای لە كیێڤ .

شارل میشیل، سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە تویتەر بڵاوكراونەتەوە و بە شێوەیەكی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییانی سیڤیلی ئۆكرانیا دەكرێت قبوڵكراونیین.

ئاماژەی بەوە كرد، “یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیە هاوكاریی ئۆكرانیا بكات و سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا بسەپێندرێت ئەگەر بەردەوامبێت لە سیاسەتەكانی ئێستای”.

هاوكات نالینا بیربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ناوچەی بوچای لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا قبوڵكراونییە كە بەشێوەیەكی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییانی سیڤیلی ئۆكرانیا دەكرێت و دەبێت سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا بسەپێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوون بە…
Total
0
Share