لە ڕەمەزاندا خۆت لەم خۆراکانە بەدووربگرە

لە ڕەمەزاندا خواردنەکانی سەر سفرەی ئێواران و پارشێوان جۆراوجۆرن، بەڵام گرنگە خۆراکەکان بەسوودبن و ڕێژەیەکی باشی ڤیتامین و ئاسن و ئەو شلەمەنییانەیان تێدابێت کە جەستە بە درێژایی ڕۆژەکە لێیان بێبەشبووە.

لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک خواردنی ناتەندروست هەن کە پێویستە خۆتیان لێبەدووربگریت، چونکە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر جەستە دەبێت.

بەپێی پێگەی ” okadoc” ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن.

خواردنە سوورەوەکراو و چەورەکان

بۆ نمونە پەتاتەی سوورەوەکراو، کە ئەگەرچی دەکرێت تامی خۆشبێت، بەهایەکی خۆراکیی بەرزی نییە و ڕەنگە تەنانەت واتلێبکات هەست بە ماندوویی و بێهێزییش بکەیت لە دواییدا، چونکە لە گەدەتدا شوێنی خۆراکە تەندروستەکانی داگیرکردووە.

هەروەها ترشیات و خواردەمەنییە سوێرکراوەکانیش نمونەکەی ترن، چونکە خوێی زۆر و سوێری دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و هەستکردن بە تینوێتی.

شەکرەمەنییەکان

شیرینی و هەموو ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە، هاوشێوەی جۆرەکەی پێشوو کالۆرییان بەرزە بەڵام بەهایەکی خۆراکیی بەرزیان نییە، چونکە وزەیەکی خێرا بە لەشت دەدەن و پاش ماوەیەکی کەم نامینێت.

کافایین

پێویستە خۆت لە سەرچاوەکانی کافایین بەدووربگریت، کە گرنگترینیان قاوە و چان. خۆبەدوورگرتنەکە بەوهۆیەوەیە، کافایین دەبێتە هۆی زیادکردنی پێویستیی چوون بۆ تەوالێت و ئەمەش وادەکات جەستەت شلەمەنی لەدەستبدات.

کاربۆهیدراتی سادە

باشتر وایە خۆت لە کاربۆهیدراتی سادەی وەک نانی گەنم و بەرهەمە هەویرییەکانی ئاردی سپیش بەدووربگریت، بەتایبەت لە پارشێودا. چونکە ئەم خۆراکانە بە زوویی هەرسدەبن و کاریگەرییەکیان بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنێتەوە.

خواردنەوە گازییەکان

خواردنەوە گازییەکان ڕەنگە باری گەدەت تیکبدەن، بەتایبەتی گەر بە ساردی بخورێنەوە. بۆیە واباشترە خۆتان لێبەدووربگریت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، رەنگە بۆ یەکەمجار دەرمانی دژە قەڵەوی بخرێتە ناو “لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکان”ی رێکخراوەکەوە. مانگی داهاتوو…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share