توێژینەوەیەکی ئەمریکی زیانە مەترسیدارەکانی پشتگوێخستنی ددان ئاشکرادەکات

تەندروستیی دەم و ددان کاریگەری لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ هەیە، بەپێی ئەوەی پسپۆڕێکی ئەڵمانی لە کۆمپانیای ئۆراڵ بی کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە چاودێریی تەندروستیی دەم و ددان، جەختدەکاتەوە کە لەوێوە هەموو بەکتریا و میکرۆبەکان دەچنە جەستەوە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن گۆڤاری زانستیی ئەمریکی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراڵ بی کە تایبەتە بە بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستیی دەم و ددان ئەنجامدراوە، گرنگی چاودێریی ددان بۆ تەندروستیی گشتی پشتڕاستکردەوە.

جولیا ڤێڵچ توێژەر لە ئۆراڵ بی دەڵێت،  چاودێرییەکی باشی ددان و تەندروستیی دەم و ددان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی جەڵتەی دڵ و لەبارچوونی نەخوازراو.

جولیا ڤێڵج دەڵێت،  تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە خراپی تەندروستیی دەم و ددان دەبێتە هۆی نەخۆشیی دەروونی، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشییە دەروونییەکان دەتوانن ببنە هۆی تێکچوونی تەندروستیی دەم و ددان، چونکە لەوانەیە کەسانی نەخۆشی دەروونی کەمتەرخەم بن لە فڵچەکردنی ددانەکانیان بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی دەم و ددان.

باس لەوەدەکات، ئەوانەی کێشەی ددان یان بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە کەمتر گفتوگۆ و تێکەڵی لەگەڵ خەڵکدا دەکەن ئەوەش بۆئەوەی کێشەکانیان بشارنەوە بۆیە لە پەیوەندییەکی خراپ و گۆشەگیریدا دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share