دەربارەی تووشبووانی شێرپەنجە روونكردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك سەبارەت بە تووشبوون بە شێرپەنجە بە ناڕاست ناودەبات و دەڵێت، ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دکتۆرەیەک لە چەند پەیج و سایتێک بڵاوكراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە.

دەشڵێت، “هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و، هیچ بنەمایەکی زانستی نیە”.

هەواڵەكە لە پەیجێكی تۆڕی فەیسبووك بەناوی (د. رۆژ مەهدی)دا بڵاوكرایەوە و تیایدا دەڵێت، “وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بکەن کە دوێنێ تەنھا لە ماوەی هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستییان باش نییە”.

لە روونكردنەوەكەدا یاد نەقشبەندی دەڵێت، ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوان ئامارەكانیان تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی رەسمیی نەخۆشخانەی هیواوە بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆی دەکەونە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەویی رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی ئابی 2024ەوە سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆماردەکرێن. لە…
Total
0
Share