ئێران هەوڵی بنەبڕکردنی کاری کۆڵبەری دەدات

فەرمانگەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی ڕێکخستنی هەلیکارەوە دەیانەوێت ڕێژەی کۆڵبەری لە شارەکان کەمبکەنەوە یان بنەبڕی بکەن.

لەسەر ئەم پرسە، محەمەد موخبێر، سەرۆکی لیژنەی بەڕێوبەرایەتی “فەرمانی ئیمام” ئاشکرایکردووە، “لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، زیاتر لە 5 هەزار هەلیکار ڕەخسێندراوە و بەشێکی زۆری دانراوە بۆ ئەو کەسانەی کاری کۆڵبەری دەکەن و هەوڵدەدرێت لەم ڕێگەیەوە ڕێژەی کاری کۆڵبەری کەمبکرێتەوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشکرایکردووە، “تەنها لە پارێزگای سنە 5 هەزار و 700 هەلیکار ڕەخسێندراوە بە بەهای 500 ملیار تمەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەو ژمارەیە 16 هەزار کەس سودی ئابوری لە پارێزگای سنە وەردەگرن و ئەوانەی سود وەردەگرن نزیکەی 5 هەزاریان کۆڵبەرن”.

محەمەد موخبێر، لەبارەی پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە وتوویەتی، “لە پارێزگای کرماشان هەزار و 93  هەلیکار بۆ کەسانی کۆڵبەر لە کرماشان ڕێکخراوە و لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواش نزیکەی 500 هەلیکار بۆ کۆڵبەران ڕێکخراوە”.

کاری کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی پڕ زەحمەت و پڕ مەترسییە و لای حکومەتی ئێران کارەکە دەچێتە خانەی قاچاخچێتییەوە و ساڵانە زیاتر لە 100 کۆڵبەر و کاسپاکری کورد بە تەقەی هێزەئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت.

بابەتی پێشتر

بوفۆن.. کوڕە گەورەی خانمە پیرەکە و 30 ساڵ خزمەتکاری تۆپی پێ

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف داوادەکات مامۆستایانی ئاینی دژی "فیلمی تەوەکول" بوەستن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share