وتەی دامەزرێنەری ڕێكخراوێكی ئیخوانی دەربارەی ئێزدییەكان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

لۆگۆی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی

لێدوانی دامەزرێنەری ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی (ئیغاسە) ناڕەزایی و نیگەرانی لێدەكەوێتەوە، دوای ئەوەی ئێزدییەكان بە “شەیتان پەرست” ناودەبات.

هانی بەننا، كە لە هەمان كاتدا پۆستی سەرۆكی مونتەدای كۆمەڵە خێرخوازییە ئیسلامییەكان لە بەریتانیا و سەرۆكی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی لە سویسرای هەیە ئەم دەربڕینەی لە ڤیدیۆیەكدا لە تویتەر بڵاوبووەتەوە لەمیانەی پێشكەشكردنی وانەیەكدا لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو.

ڤیدیۆیەكە بە چەند هەفتەیەك دێت پاش ناچاركردنی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی بۆ دەست لەكاركێشانەوە، ئەوەش دوای ئاشكرابوونی وتەی ڕەگەزپەرستانە و پشتیوانی لە ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین و ڕێكخراوە پەڕگیرەكانی دیكە.

پێشتر ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی ڕایگەیاند، دۆمینیك گریف، پەرلەمانتار و سەرۆكی پێشووی لیژنەی هەواڵگری و ئاسایش لە پەرلەمانی بەریتانیا سەرۆكایەتی لیژنەیەكی سەربەخۆی كردووە بۆ چاودێریكردنی هەڵسوكەوتی ئەمیندارانی دامەزراوە خێرخوازییەكە و گەورە بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ) بڵاویكردوەتەوە.

لە وەڵامی لێدوانەكانی بەننا، ئەحمەد خودەیدە برجیس، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەی هاریكاریی خێرخوازیی ئێزدییەكان (یەزدا) وتی، “ئەم جۆرە وتەیە شۆك بوو بۆ ئەو ئێزدییانەی ڕوبەڕووی لەناوبردنی بەكۆمەڵ بوونەوە لەسەر دەستی ڕێكخراوی داعشی تیرۆرستی”، بەتایبەتیش كە لە بەرپرسێكی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونەوە بوو.

لای خۆیەوە دكتۆر ڕەقیب ئیحسان، توێژەر لە كۆمەڵەی (هێنری جاكسۆن) لێدوانەكانی بەننا-ی بە هاوشێوەی ئەو فیكرەی لە پشت داعش-ەوەیە ناوبرد، هەروەك بەوتەی ئەو بووە هۆی ئاشكرابوونی ئەو “ئابڕوچوون و گەندەڵییە”ی لكاوە بە كەسایەتییە دیارەكانی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی.

“گومانی تیانییە بەرپرسانی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی بریتین لە كۆمەڵێك كەسایەتی كە ڕەچاوی بەها مرۆییەكان ناكەن”

ئیحسان ئەوەشی وت، “ناونانی ئێزدییەكان لەلایەن ڕێكخراوەكەوە وەك شەیتان پەرست لەلایەن داعشەوە پێشوازی گەرمی لێدەكرێت كە پێشتر ئەوپەڕی هەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ لەناوبردنی ئەو كەمینەیە لە باكوری عێراق، گومانی تیانییە بەرپرسانی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی بریتین لە كۆمەڵێك كەسایەتی كە ڕەچاوی بەها مرۆییەكان ناكەن”.

بەننا ڕۆڵێكی دیاری بینی لە دامەزراندنی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی لە شاری بێرمنگەهامی بەریتانی لە ساڵی 1984، كە ئیمارات لە ساڵی 2014دا وەك “كۆمەڵەیەكی تیرۆرستی” ڕیزبەندی كرد.

بەپێی ڕاپۆرتەكان ڕێكخراوەكە ساڵی ڕابردوو 749 هەزار دۆلاری وەرگرتووە، لەكاتێكدا ژمارەكە لەساڵی 2018دا گەیشتووەتە ملیۆن و 82 هەزار دۆلار، ئەمەش لەلایەن كۆمەڵەی قەتەڕی خێرخوازی پەیوەندیدار بە یوسف قەرزاوی، سەركردەی ئیخوانیی كە لە دەوحە نیشتەجێیە.

ڕێكخراوەكە لە ئەوروپا ڕوبەڕووی ڕەخنەی توند و داواكاری بۆ داخست و وەستاندنی چالاكییەكانی بوەوە، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمەڵەی هاوپەیمانی پشتیوانكراوی ئەڵمانی ئەندامێتی ڕێكخراوەكەی تا كانونی یەكەمی 2021 هەڵپەسارد.

لە سویدیش داوادەكرێت پێداچوونەوە بكرێت بە پشتیوانییەكانی ئاژانسی سویدی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (سیدا) بۆ ڕێكخراوەكە پاش بڵاوكردنەوەی بانگەشەی پەرگیرانە لەلایەن ئەندامانییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

چاوەڕوانیش دەكرێت دەستەی بەهاناوەچوون و كارەساتەكان لە بەریتانیا چاو بە ڕۆڵی ڕێكخراوەكەدا بخشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا چی دەڵێت لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان؟

بابەتی دواتر

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
Total
0
Share