بەرشلۆنە لەبارەی ڕیکی پوجەوە بڕیارێکی داوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گرێبەستێکی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە گەوهەرەکانی کەتەلۆنیا ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “ناسیۆنال”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرانی یانەی ڕۆما هەستیان کردووە چاڤی هێرناندێز گرنگی بە ڕیکی پوج نادات، گرێبەستێکیان بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیە پێشکەش کردووە، بەڵام وەڵامی خوان لاپۆرتا و هاوکارانی چاوەڕواننەکراو بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی بارسا جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری گەوهەرەکەیان ببن، تەنانەت بە شێوازی خواستنیش ئامادەنەبوون دانوستاندن بۆ گواستنەوەی دەستپێکەن.

ناسیۆنال نووسیویەتی، چاڤی و ئیدارەی نوێی بەرشلۆنە گرنگی-یەکی زۆریان بە پوج داوە، پێیان وایە لەژێر چاودێری چاڤی هێرناندێز دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە، کە هاوینی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی ڕۆناڵد کومان ئیدارەی بارسا نزیکبوون پوجی بەهرەمەند بفرۆشن، هەروەها هیچ دەرفەتێکی یاریکردنیشی پێنەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share