كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤالێنسیا

ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری بەرشلۆنە چاوەڕێی یارییەكی بەهێز بەرامبەر ڤالێنسیا دەكات، باسی گەڕانەوەی فاتی و دێمبیلی-ش دەكات.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالێنسیا، كومان بەشداریی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی كرد، جەختی لەوە كردەوە ڕكابەرەكەیان بەهێزە و پێویستە بە ورییایەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە باسی لەوەش كردووە، هێشتا ئەگوێرۆ بۆ یاریكردن ئامادەنییە و پێویستی بە كاتە تا ڕیتمی یاری وەردەگرێتەوە.

پوختەی قسەكانی كومان

// یارییەكی بەهێز چاوەڕێمانە، ڤالێنسیا تیپێكی بەهێزە و پشت بە توانای جەستەیی دەبەستن، كاتێك تۆپیان لادەبێت مەترسیدارن، پێویستە سوود لەوە وەربگرین كە لە یاریگای خۆمان یاری دەكەین.

// من هەمیشە ویستومە لەسەرخۆ بم، دەمانەوێت لە ڕێی ڕاهێنانكردنەوە پێشبكەوین

// ئەگوێرۆ چەند خولەكێك لە یارییەكی دۆستانەدا یاریكردووە و ئێستا لە ڕیتمی یاری دووركەوتۆتەوە وەك فاتی، ئەویش پێویستی بە كاتی زیاترە.

// هەنگاو بەهەنگاو كات دەبەخشین بە ئەگوێرۆ بۆ ئەوەی بچێتەوە كەشی یاریكردن، بەهەمان شێوەی لەگەڵ ئانسو فاتی كردمان

// دێمبیلی بەشێوەیەكی باش ڕاهێنان دەكات و گەڕاوەتەوە بۆ تیپەكە، هێشتا كەمێك كاتی دەوێت تا دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

// ناتوانم پێتان بڵێم كە دێمبیلی بۆ كلاسیكۆ ئامادەدەبێت

// پێویستە ئەم دوو یارییە ببەینەوە و شەش خاڵ بەدەستبهێنین و هەفتەیەكی گرنگ تێپەڕێنین.

// ئەوەی باش بێت بۆ فاتی و تیپەكە دەیكەین، ماوەیەكی زۆر یاریی نەكردووە و پێویستی بەوەیە هەنگاو بەهەنگاو بگەڕێتەوە

// پێویستە هەموو یاریزانەكان بگەڕێنەوە تا پێكهاتەیەكی تۆكمە دابنێین، چەند یاریزانێكمان لە هێڵی پێشەوە پێكانیان هەیە، هەروەها لە توانای تاكەكەسی بێبەشین، هێشتا هەندێك كێشەمان هەیە.

// سەرۆك متمانەی پێبەخشیوم و دڵنیام كە تا كۆتایی وەرز دەمێنمەوە

// من دەزانم سەرەڕای پشتگیریی ڕاهێنەر، بەڵام بەردەوامبوونم بەندە بە ئەنجامەكانی بەرشلۆنەوە

// بۆسكێتس دوو یاریی باشی لەگەڵ ئیسپانیا كرد، پێموایە لەتوانایدا هەیە هاوكاریمان بكات

// من و لویس ئێنریكی لەوەدا هاوبەشین كە ڕێگە بە یاریزانە لاوەكان دەدەین یاری بكەن

// بەهۆی پێكانەوە، تواناكانی هێڵی پێشەوەمان دیاریكراوە

بابەتی پێشتر

شەش منداڵی عێراقی لەسەر سنووری پۆڵەندا خرانە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەسەر واتفۆرد-دا سەرکەوت و گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share