ئەستێرەیەكی جیهانی توانای قسەكردن لەدەستدەدات و واز لە نواندن دەهێنێت

بروس ویلیس

خێزانی بروس ویلیس-ی هونەرمەندی ئەمریكی و ئەستێرەی زنجیرە فیلمی (دای هارد) وازهێنانی لە نواندن بڵاوكردەوە بەهۆی تووشبوونی بە “نۆبەی قسە”، كە نەخۆشییەكە قورسی لە زمان و لەدەستدانی توانای قسەكردنی لێدەكەوێتەوە.

رۆمر-ی كچی لە پۆستێكدا لە ئینستگرام تووشبوونی ویلیس (67 ساڵ)ی باوكی ئاشكراكرد و وتی، “لە پیشەی نواندن دووردەكەوێتەوە كە بۆ ئەو مانای زۆری هەبوو، بەهۆی حاڵەتەكەی لە قورسی زمان یان قسەكردنەوە”.

“نۆبەی قسە” بەوە دەناسرێت كە “حاڵەتێكە دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای پەیوەندی، كاریگەری لەسەر توانای قسەكردن و نوسین و تێگەیشتن لە زمانی زارەكی و نوسین دەهێنێتە ئاراوە”.

بەشێوەیەكی گشتی نۆبەی قسە، بەشێوەیەكی لەناكاو پاش تووشبوون بە نۆبەی مێشك ڕوودەدات. هەروەها بە پلەبەند ڕوودەدات لە ئاكامی گرێیەكی گەشە لاواز لە مێشك یان نەخۆشییەك كە زیانێكی پلەبەندی لێبكەوێتەوە.

ڕوون نییە چی بووەتە هۆی نۆبەی قسە لای ویلیس.

ویلیس خاوەن ناوبانگێكی گەورەیە، دووجار خەڵاتی ئیمی وەك باشترین ئەكتەری سەرەكی لە زنجیرە درامادا لە ساڵی 1987 لە پای ڕۆڵی لە زنجیرەی ڕووناكی مانگ و ساڵی 2000 خەڵاتی میوانی دیاری شەرەفی لە ڕۆڵیدا لە زنجیرەی هاوڕێیان بەدەستهێناوە.

لە بەناوبانگترین ڕۆڵە سینەماییەكانی لە زنجیرە فیلمی دای هارد-دایە.

بابەتی پێشتر

هاندەران پێیانوایە ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

بابەتی دواتر

هەوڵێكی بردنی سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ئێران پوچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share