سوارێز پێش مێسی کەوت

هێرشبەری هەڵبژاردەی ئورۆگوای، لویس سوارێز لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتینی لە مێسی وەرگرت.

لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئورۆگوای و چێڵسی لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 18ی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، لویس سوارێز لە پێگەی ئیدینسۆن کاڤانی ئاڵوگۆڕی پێکرا و لەخولەکی 79 گۆڵی یەکەمی لەکۆی دوو گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکرد.

لەڕیزبەندیی گۆڵکارانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ پاڵاوتنەکان، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 29 گۆڵ، لەکاتێکدا لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین خاوەنی 28 گۆڵە، بەو تۆمارەشەوە توانی پێگەی گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بگرێت.

ڕیزبەندیی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بەدرێژایی مێژوو:

  1. لویس سوارێز 62 یاری (29 گۆڵ)
  2. لیۆنیل مێسی 60 یاری (28 گۆڵ)(
  3. مارسێلۆ مۆرینۆ 57 یاری (22 گۆڵ)
  4. ئەلێکسیز سانچێز 51 یاری (19 گۆڵ)
  5. کریسپۆ 33 یاری (19 گۆڵ)
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share