وادەی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا راگەیەندرا

کەشناسیی هەرێی کوردستان، وادەی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوای راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتاییهاتووە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامدەبێت تاوەکوکو دواینیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاساییدەبێتەوە.

دەشڵێت، بەگشتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، پلەی گەرمی بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێک کات نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ :16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share