بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەمار حەكیم كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی کۆبووەوە.

لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان تاوتوێکران و میکانیزمەکانی دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراقی تێکەوتووە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەروەها جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و زمانی گفتوگۆیە، ئەمە جگە لەوەی دەبێت سەقامگیریی سیاسی لە وڵات لەبەرچاو بگیرێت و هەموو هەوڵەکان لەو پێناوەدا بێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال و پۆڵه‌ندا سه‌رکه‌وتنیان بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رکرد

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر: پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share