ئیسرائیل داوا لە بایدن دەکات سوپای پاسداران لە لیستی ڕەشدا بهێڵێتەوە

ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی داوای لە ئەمریکا کرد کە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دەرنەهێنێت لەبەرامبەر “ژمارەیەک بەڵێنی بەتاڵدا”.

ئەمە لەکاتێکدایە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ هەنگاوێکی لەو جۆرە دەکەن لەبەرامبەر ڕێکخستنەوەی کۆمەڵەکانی سەربە سوپای پاسداران بۆ سوپایەکی ڕێکخراوی یاسایی، ئەو هەنگاوەش لەچێوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

لەوبارەیەوە هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، “بڕوامان وایە ئەمریکا دەستبەرداری نزیکترین هاوپەیمانەکانی نابێت لەبەرامبەر ژمارەیەک بەڵێنی بەتاڵی تیرۆریستان”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، “سوپای پاسداران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە هەزاران کەسی کوشتووە، بڕوامان وانیە ئەمریکا لەڕیزبەندیی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەریبهێنێت”.

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایانکردووە، دەرهێنانی سوپای پاسداران لەو لیستە یەکێکە لە پرسە جێنیگەرانییەکان و زۆرترین قسەی لەسەرە لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

دیارترین 10 فیلمی جیهانی بۆ سەیرکردن

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: پەتای COVID-19 دوورە لە کۆتاییهاتنیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share