دیبالا وەڵامی چێڵسی دایەوە: ڕۆما بەجێناهێڵم

پاولۆ دیبالا بەشێوەیەکی ئاشکرا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە، کە ئاماژەیان بە هەوڵەکانی یانەی چێڵسی کردووە بۆ گواستنەوەی.

پاولۆ دیبالا یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی جوزێ مۆرینیۆ و ئەو پلانە درێژخایەنەی ئیدارەی یانەی ڕۆما دوو وەرزە دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کردووە تاوەکو بیر لە جێهێشتنی یانەکە نەکاتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکانی ڕۆیشتنی بۆ یانەی چێڵسی، دیبالا بە میدیاکانی ئیتاڵیای ڕاگەیاند، “بەپەرۆشم بۆ دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، لە ڕۆما دڵخۆش و بەختەوەرم، لێرە دەمێنمەوە و ناڕۆم.”

گواستنەوەی دیبالا بۆ یانەکان ئەرکێکی قورس نییە، بەوپێیەی مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا تەنها 12 ملیۆن یورۆیە و بۆ یانەکانی ئیتاڵیا 20 ملیۆنە، تەرخانکردنی بەو بڕەش بۆ یانەیەکی دەوڵەمەندی وەک “بلوزی لەندەن” زەحمەت نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share