لیڤاندۆڤیسکی تەنها ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە خەونی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکیی ئەستێرەی بایرن میونشن دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یاریزانەکە تاکە خەونی یاریکردنە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی پشتبەست بە کەسانی نزیکی لیڤاندۆڤیسکی ئاشکرایکردووە، یاریزانەکە خەونی ئەوەیە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات و هەر لەو یانەیەش کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی بهێنێت، ئەو هەڵوێستەشی بە لێپرسراوی کارەکانی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، “بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی و یونایتد و پاریس سان جێرمان گرنگییان بە لیڤاندۆڤیسکی داوە، بەوپێیەی لە 2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و بەر لەو وادەیەش گواستنەوەی بەبڕی 50 بۆ 60 ملیۆن یورۆ پێدەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید یاریبکات دەبێت شتی زۆر گەورە ڕووبدات، بەو واتایەی ئیدارەی ڕیاڵ شکستبهێنێت لە کڕینی ئێرلینگ هالاند”.

ڕیاڵ مەدرید چوار وەرزە هەوڵ بۆ کڕینی لیڤاندۆڤیسکی دەدات ، بەڵام بەهۆی پێداگریی بەڕێوەبەرانی بایرن میونشنەوە سەرکەوتوو نابێت، لەئێستاشدا وەک دووەم داواکراوی یانەکە لەدوای ئێرلینگ هالاند دەستنیشانکراوە.

بابەتی پێشتر

دەنگۆی تەقەكردن لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەستێرەکانی سینەما بەکاریاندەهێنن.. چەند ڕێگەیەک بۆ دابەزاندنی خێرای کێش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share