سێ یانە ڕكابەری لەسەر هالاند دەكەن

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، لەلایەن سێ یانەی گەورەی ‏ئەوروپاوە چاودێریی دەكرێت تا گرێبەستی لەگەڵ واژووبكرێت.‏

گرێبەستی هالاند لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كۆتایی دێت، ‏بەڵام بەپێی بەندێك، دەتوانێت ساڵی داهاتوو بە 75 ملیۆن یورۆ بڕوات.‏

ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشكرایكردووە، هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر ‏سیتی و مانچستەر یونایتد هەوڵ بۆ كڕینی دەدەن.‏

ئەو ڕۆژنامەیە جەخت لەوە دەكاتەوە، كە تا ئێستا یانەكانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن هیچ ‏هەنگاوێكی فەرمییان بۆ كڕینی هالاند نەناوە.‏

هالاندی تەمەن 21 ساڵ ئەم وەرزە لەخولی ئەڵمانیا 13 یاریی بۆ دۆرتمۆند كردووە و 13 ‏گۆڵی تۆماركردووە، سێ گۆڵیشی دروستكردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات. جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share