بۆ مووچەی هەرێم سودانی دوا بڕیار دەدات

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ خەرجكردنی ئەو مینحە 100 هەزار دینارەی بڕیاربوو بۆ مووچەی خانەنشینانی هەرێم بگەڕێندرێتەوە و دەشڵێت، “بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەو مینحە 100 هەزار دینارەی كە بۆ خانەنشینان بگەڕێندرێتەوە و خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە پێویستی بە بڕیار و رەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی عێراقە.

راشیگەیاند، بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق پێویستە بڕیارێك بە جیا بۆ مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەلایەن محەمەد شیاع سودانی بدرێت تاوەكو هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق ئەو 100 هەزار دینارە بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

دژەتـ.ـیرۆر و دژەتـ.ـیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share