چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە كۆبوونەوەدان

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لەماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە كۆبوونەوەدان بۆ بڕیاردان لەسەر كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

بژار دەباغ، نێردراوی تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری بەغدادەوە پێیڕاگەیاندنین،چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی هادی عامری،سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە كۆبوونەوەدان بۆ بڕیاردان لەبارەی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و تاوتوێیكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق.

كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێنەوە و ئامادەی دانیشتنەكە ببن.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمجار بڕوانامەی "دۆزینەوەی نوێ بۆ زانست" بەدەستدەهێنێت

بابەتی دواتر

سیستانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share