هەرێم کەمال ئاغا ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بە ڕوونی باسی لەوەکردووە نابێت ئەم گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بمێنن.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “ئەمریکا چەندین جار بە ڕوونی ئاماژەی بەوەکردووە کە دەبێت حکومەتی عێراق چارەسەرێکی بنەڕەتیی گرووپە چـ.ـەکدارەکان بکات، بەشێوەیەک کە یان چـ.ـەکبکرێن یان بخرێنە ژێر چەتری دەوڵەتەوە”.
وتیشی، “بەشێکی زۆر لەو گرووپانە، حـ.ـەشدی شـ.ـەعبیشیان ناشیرین کردووە و بوونەتە کێشە بۆ ئەوانیش، ئەم گرووپانە بەردەوام هەرێمی کوردستانیان بە ئامانجگرتووە، بەڵام هیچ ڕێکارێکیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر”.