بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو كەسانەی شەوان دەچنە گۆیژە و ئەزمەڕ

بە دروشمی “یەکدەستین لەپێناو پاراستنی دارستانی گۆیژە”، هەڵمەتی گشتگیر بۆ پاراستنی سنوورە دارستانییەکانی گۆیژە و ئەزمڕ لە سلێمانی دەستیپێکرد.

ئەمشەو هەینی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی دارستان، هاتوچۆ، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی لەناو پڕۆژەی دارستانی ئەزمڕ دەستیان بە کارەکانیان كرد.

بەپێی پلانەكە، ستافی ئێشکگر و تیمی گەڕۆک بۆ هۆشیارکردنەوە و رێنماییدان بە گەشتیاران و هاوڵاتییان جێگیردەكرێن و سەبارەت بە قەدەغەی ئاگرکردنەوە و مانەوە لەسەر گۆیژە ڕێنمایی بە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share