ڕێواس فایەق: لە سوید نین تا پەرلەمان پرسی هەڵبژاردن یەكلابكاتەوە

ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، داوای یارمەتیی سیاسی لە هێزە سیاسییەكان و سەرۆكایەتییەكانی دیكەی هەرێم دەكات لەبارەی هەڵبژاردنەوە، دەڵێت، هەرێمی كوردستان سوید نییە تا پەرلەمان بتوانێت پرسێكی سیاسیی وەكو هەڵبژاردن یەكلابكاتەوە، لە كاراكردنەوەی كۆمسیۆنیشدا پارتی و نەوەی نوێ هاوڕان.

ڕێواس فایەق لە هەولێر لە پانێڵێكی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشدارییكرد، نەیشاردەوە، كە لە ساڵی 2021ــەوە پڕۆژەیەكیان لە فراكسیۆنی گۆڕانەوە بەدەستگەیشتووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك دەستیان بۆ نەبردووە، بەتایبەت كە بیستوویانە لایەن و فراكسیۆنی دیكەش پڕۆژەیان لەوبارەیەوە دەبێت.

سەرۆكەكەی پەرلەمان ڕای زۆرینەی فراكسیۆنەكانیشی ئاشكراكرد بەوەی لەگەڵ هەڵبژاردنی فرەبازنەن، بەتایبەت چوار بازنەیی.

لەبارەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و كاراكردنیەوە، ڕێواس فایەق ئاشكرایكرد كە دوو ڕای جیاواز هەن، بەوەی كۆمسیۆن پێش هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن كارا بكرێتەوە، یان یاساكە هەمواربكرێتەوە و دواتر كۆمسیۆن كارابكرێتەوە.

زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوەن سەرەتا یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دواتر كۆمسیۆن كارابكرێتەوە، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرایكرد، پارتی و نەوەی نوێ لەگەڵ ئەوەن سەرەتا كۆمسیۆن كارابكرێتەوە، وتی، “نەوەی نوێ لە كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەدا هەڵوێستی گۆڕاوە بەوەی سەرەتا كۆمسیۆن كارابكرێتەوە”.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان زیاتر ڕوونكردنەوەی دا لەبارەی هەوڵەكان، وتی، بەرپرسیارێتیی یاسایی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت تەواو بووە، بەڵام بەرپرسیارێتییە سیاسییەكەیان ماوە، “دۆخەكە گونجاوە بۆ ئەوەی تەنها پەرلەمان بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنەوە بدات؟ لەكاتێكدا هەڵبژاردن پرسێكی سیاسییە؟”.

بۆیە ڕێواس فایەق ڕاشكاوانە ڕایگەیاند، “من سەرۆكی پەرلەمانی سوید نیم و هەرێمی كوردستانیش سوید نییە تا پەرلەمان بڕیار لەبارەی ئەو پرسانەوە بدات”، بۆیە نەیشاردەوە كە بۆ ڕێككەوتن پێویستیان بە سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و حكومەت و هەروەها لایەنە سیاسییەكانە.

بابەتی پێشتر

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

بابەتی دواتر

چەند چالاكییەك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “بە ئەگەری زۆر و بەهێزەوە وەرزی دابارینی ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت و بوونی بارانی…
زیاتر ببینە

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها…
Total
0
Share