شانۆگەریی “دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” دەستپێدەکاتەوە

سبەی 27/3 لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا، شانۆگەریی “دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” لە “هۆڵی تەوار” لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت.

سبەی یەکشەممە، کە دەکاتە ڕۆژی جیهانیی شانۆ، کاتژمێر 5ی ئێوارە شانۆگەریی “دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” لە “هۆڵی تەوار” نمایشدەکرێت.

لاوک ئەبوبەکر یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆگەرییەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “چەند ڕۆژێکی سەختمان تێپەڕاند، بەڵام سەرباری تێچووی زۆری گواستنەوە، هەڵوەشاندنەوە و دامەزراندنەوەی دیکۆر، نمایشەکەمان دەگوێزینەوە هۆڵی تەوار و لەوێوە بەردەوام دەبین”.

هەروەها لاوک ئاماژەی بەوەش دا، “هۆڵەکە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری نییە و هی یەکێتیی ژنانە، ئەوانیش بەبێ دیاریکردنی ماوەیەک بۆ نمایش، هۆڵەکەیان پێداوین”.

ئەمە لە پاش ئەوەوە دێت کە وادەی نمایشی شانۆگەریی “دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” لە هۆڵی ڕۆشنبیری کۆتاییهات و درێژنەکرایەوە، بەهۆی پلانی نمایشکردنی شانۆگەرییەکی دیکەوە لە هەمان هۆڵدا.

دوای كۆتاییهاتنی ماوەی نمایشی “دوا ڕۆژەکانی بابلۆ”، ستافەکە داوایان کردبوو ماوەکەیان بۆ 1/4/2022 بۆ درێژبكرێتەوە، بەڵام بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، “لەگەڵ دەرهێنەری شانۆیی (مردن لە چوار وەرز)دا ڕێك نەكەوتبوون”، کە وەک بەشێک لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی شانۆ، وا بڕیارە شانۆگەرییەکەی ئەوان لە هۆڵی ڕۆشنبیریدا نمایشبکرێت، بەو پێیەی “بەڵگەی هونەرییان هەبووە‌ و بۆ ستافی شانۆیی دوا ڕۆژەكانی بابلۆیان ڕوونكردوەتەوە، ئەوان لە سەرەتاوە كاریان لەسەر جوگرافیای هۆڵی ڕۆشنبیری کردووە”.

بابەتی پێشتر

دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا

بابەتی دواتر

نووسەری هاری پۆتەر بۆ پوتین: تۆ خەڵکی بێتاوان دەکوژیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share