تەریقەتی كەسنەزانی: هاوەڵان نوری چاومانن و دەنگەكە دەستكاریكراوە

تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە پەیامێكدا دەڵێت، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و هەموو شوێنكەوتووانی تەریقەت باوەڕمانوایە خۆشەویستیی هاوەڵانی پێغەمبەر ئەركێكی شەرعی و ئیمانی و تەسەوفییە و دەشڵێت، “هەموو هاوەڵان خۆشەویست و نوری چاومانن”.

تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، هەروەك چۆن زانستە شەرعییەكان و زانستی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر بە زنجیرە لە هاوەڵێكی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە دابەزیوە و گەیشتووە بەو كەسەی ئەمڕۆ مۆڵەتی زانستی شەرعی و تەفسیری قورئان وەردەگرێت، تەریقەتی ئەوانیش لە حەزرەتی عەلییەوە گەیشتووە بە شێخ عەبدولقادری گەیلانی و پاشان گەیشتووە بە شێخ نەهرۆ.

سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەكەش دەڵێت، بە ناشەرعی و نایاسایی دەستكاریكراوە و بڵاوبووەتەوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و هەموو شوێنكەوتووانی تەریقەت باوەڕیانوایە خۆشەویستیی هاوەڵانی پێغەمبەر ئەركێكی شەرعی و ئیمانی و تەسەوفییە و “هەموو هاوەڵان خۆشەویست و نوری چاومانن، بەڵام تەریقەتمان لە گەورەمان حەزرەتی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) وەرگرتووە”.

دەقی پەیامەكە:

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share