وەزارەتی بازرگانی: لەرێگای لیژنەکانمانەوە چاودێریی بازاڕ و خۆراکەکان دەکەین

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەكارییەكانیان بۆ مانگی رەمەزان خستەڕوو.

سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکاتی نزیکبووەنەوەمان لە مانگی رەمەزاندا، لەرێگای لیژنە هاوبەشەکانمانەوە چاودێریی ئەو خۆراک و بابەتانە دەکەین کە لە مانگی رەمەزاندا دەخرێنە بازاڕەوە ئەو خۆراکانەشی کە نازاندرێت بەچ شێوازێک بەرهەمهێندراوە و بەتوندترین شێواز بەرهەمهێنەرانی سزا دەدرێن.

وتیشی، “پێویستە هاوڵاتییان هۆشیاربن و رۆشنبیریی کڕینیان هەبێت و خۆیان لە کڕینی کاڵای خراپ بپارێزن”.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەر کاڵایەکی نەگونجاویان لەبازاڕدا بینی لەرووی کوالێتی یاخود گرانی نرخەوە، راستەوخۆ تیمەکانی چاودێریی بازرگانی ئاگاداربکەنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share