چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و ڕزگاربوون لە ماندوێتیی بەهار

جموجوڵی زۆر و ڕۆیشتن لەبەر هەتاودا، یارمەتیی ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان دەدات

سەرباری ئەوەی وەرزی بەهار دڵ دەکاتەوە، بەڵام وا لە زۆر کەس دەکات هەست بە ماندوێتی بکەن، چونکە لە گۆڕانی وەرزەکاندا جەستە پێویستی بە کاتە، تاکو خۆی بگونجێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی و ماندووبوونی توانای مێشک.

ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە، بەپێی ماڵپەری “گیزۆندهایت”ی ئەڵمانی، بەسوودن بۆ ئەم بارودۆخەی سەرەتای بەهار و گۆڕانی وەرزەکان.

جووڵە
جموجوڵی زۆر و ڕۆیشتن لەبەر هەتاودا، یارمەتیی ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان دەدات، بە تایبەتیش هۆرمۆنی سیرۆتۆنین کە دەردانی لە جەستەدا پەیوەندیی بە تیشکی خۆرەوە هەیە.

گۆڕینی پلەی گەرمیی ئاوی خۆشۆردن
گۆڕینی پلەی گەرمیی ئاوی خۆشۆردن لە گەرمەوە بۆ سارد، یارمەتیدەرە بۆ خۆئامادەکردن و ڕاهاتن لەگەڵ وەرزی بەهاردا.

خواردنی تەندروستانە
پشتبەستن بە میوە و سەوزە و میوەی وشک، یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ئەو چەورییەی جەستە لە وەرزی زستاندا دروستیکردووە.

ڤیتامینەکان
ئەگەر هەستکردن بە ماندوویی جەستەیی و مێشک بەردەوام بوو، کەپسوولی ڤیتامینەکان و ماددە ئاسنییەکان دەکرێت یارمەتیدەربن بۆ جەستە، تاکو لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکەدا ڕابێت.

بابەتی پێشتر

كاركردن لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ڕاگیرا

بابەتی دواتر

 (NBA) فینێکس دۆڕا و گریزلیز بردنەوەی ژمارە 46ی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share