تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە

بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كۆتایی نەهاتووە و بەپێی داتای هەفتانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە زیادیكردووە.

مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “بە دڵنیاییەوە ئێمە لەنێوەی ڕێگاكەین لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی داتاكان تووشبوون لە چین ڕووی لە هەڵكشان كردووە”.

شەوی ڕابردوو لە چین پێنج هەزارو 280 كەس لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا و پێیوایە خراپترین شەپۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە چین لەسەرەتای بڵاوبوونەی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی بەرهەم ساڵح دەركرد

بابەتی دواتر

دووەم پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوتکەی G20 بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی زیاتر لە 40 وڵات، لوتکەی G20 لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت. لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل…
Total
0
Share