كاریگەریی نزمە پەستانێك روو لە شارەكانی هەرێم دەكات و كەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی هەردوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاکو یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوای هەرێم ناسەقامگیربوونێک بەخۆوە دەبینێت.
“نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها تاوەباران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت” وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم هاتووە و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوەدەبینن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەجۆرێک لە سفر پلەی سیلیزی نزیکدەبێتەوە.
هۆشداریشدەداتە هاوڵاتییان بەگشتی و مەڕدارەکان بەتایبەتی كە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا خۆیان بەدووربگرن لە شوێنی ڕوودانی بروسکە و ڕوونیدەكاتەوە، مەترسیی بروسکە لە ناوچە دەشتاییەکان زیاترە.