ئەمڕۆ وەك رۆژی دایكان دیاریكراوە

لەگەڵ دەستپێكی بەهار-دا بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان ئەم رۆژە وەك رۆژێكیش بۆ ماندووبوونی دایكان دیاریكردووە.

رۆژی دایكان وەك رۆژێك بۆ رێزگرتن لە دایكان و رۆڵیان لەنێو خێزان و وەك تاكێكی پەروەردەكار لە بەشێكی وڵاتانی جیهان دیاریكردەوە و مێژووی دیاریكردنی 21ی ئازار-یش بۆ سەدەكانی رابردوو دەگەڕێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەم یادە لە بەشێكی وڵاتانی جیهان و ئەمریكا لە رێككەوت و رۆژی جیاجیا دەكرێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سەدەی 19مدا ئێننا خاڤێرس ئەم رۆژەی پاش مردنی دایكی بۆ یادكردنەوەی ئەو دیاریكرد و پاشان كرایە یادێكی نێودەوڵەتی و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانی پێدانرا، بەڵام تا ئێستاش بەشێك لە وڵاتان ئەم رۆژە لە سات و كات و رێككەوتی جودا جودادا بەرز رادەگرن.

ئامانج لەم رۆژەش بەرز راگرتنی ماندووبوون، پەروەردە، بەستەوەی رۆڵی دایكانە وەك هۆكارێك بۆ وسەرلەنوێ ژیانەوە و دووبارە لەدایكبوونەوە و هۆكارێكیش بۆ بەردەوامبوونی ژیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share