فەرمی.. تۆتنهام نۆنۆ سانتۆی راهێنەری دوورخستەوە

ئیدارەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، نۆنۆ سانتۆی پورتوگالی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە.

تۆتنهام سەرەتا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و سێ یاری لەسەر یەك بردەوە، بەڵام دواتر ئەنجامەكانی بەرەو خراپی چوون و ئێستا لە 10 یاریی پێنج بردنەوە و پێنج شكستی تۆماركردووە و لەپلەی هەشتەمدایە.

ئیدارەی تۆتنهام پاش چوار مانگ لە ڕكابەرییەكانی خولی ئینگلتەرا، دواجار دەستبەرداری نۆنۆسانتۆی ڕاهێنەر بوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سوپاسی ڕاهێنەرە پورتوگالییەكەیان كرد و هیوای سەركەوتنیشیان بۆخواست لەكاری داهاتوویدا.

فابریزۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت: “ئەنتۆنیۆ كۆنتی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆئەوەی جێگەی نۆنۆ گۆمێز بگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
Total
0
Share