دادگای فیدراڵی سبەینێ لەبارەی كاندیدبوونی ڕێبەر ئەحمەد بڕیاردەدات

سبەینێ دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی دەستووریبوون یاخود نەبوونی كاندیدكردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، سبەینێ لەسەر سكاڵایەكی عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە داوای بڕیای دادگاكەی كردبوو لەبارەی نادەستووریبوون و هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، سبەینێ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو لایەنی سكاڵاكە، دانیشتنەكە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیاردەدرێت لەبارەی دەستووریبوون یاخود نەبوونی قبوڵكردنی كاندیدكردنی ڕێبەر ئەحمەد بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

بابەتی پێشتر

موسەننا ئەمین: تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان كۆنەكراوەتەوە

بابەتی دواتر

بەشێك لە سوننەكان بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share