دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە بڕیاریدا

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بڕیاریدا و جەختدەكاتەوە، بەپێی دەستوور هیچ لایەنێک بۆی نیە ئەم خولەی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق وڵاتێکی دەستوورییە و سیستمی سیاسی خۆی هەیە، میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانیش لەسەر بنەمای دەستووری کۆماری عێراق بنیاتنراوە.

دەربارەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، دادگای فیدراڵی جەختی كردووەتەوە، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان بەندە بە بڕگەکانی دەستوورەوە، هیچ لایەنێکی دادوەری و نادادوەری بەپێی ماددەی (64)ی دەستوور بۆی نیە بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی خولی ئەنجومەنی نوێنەران بدات.

ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوەدێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن باسدەكرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی لایەنەكان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بابەتی پێشتر

ئەلمۆنیتەر: بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە پەلامارە تیرۆریستییەكان لە سوریا زیادیانكردووە

بابەتی دواتر

لەبەر دوو هۆکار.. ئۆریجی باشترین بژاردەیە بۆ میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share