داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ملیاران دۆلاری “سەدام حسێن” لە لوبنان دەكرێت

كۆمەڵەی “گەل دەیەوێت سیستم چاكبكات” لە لوبنان داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ملیاران دۆلاری عێراق دەكات كە ڕژێمەكەی سەدام لەو وڵاتە داینابوون.

بەپێی میدیای لوبنانی، فەرمانگەی یاسایی لە كۆمەڵەی “گەل دەیەوێت سیستم چاكبكات”، داوایەكی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەكەی كردووە بۆ سزادانی ئەوانەی لە سپیكردنەوە و لەناوچوونی “پارەكانی سەدام حسێندا” تێوەگلاون.

ئەو كۆمەڵەیە داوادەكات لێكۆڵینەوە بكرێت لەگەڵ بانك و كەسایەتییە پەیوەندیدارەكانی لوبنان، سەبارەت بە “تاوانەكانی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و سپیكردنەوەی پارە و پێشێلكردنی حوكمەكانی یاسای نەختینە و پێشینەكان لەو كەیسەی بە پارەكانی سەدام حسێن ناسراوە كە لە لوبنان بلۆككراون و ملیاران دۆلار دەبن”.

فەرمانگەی یاسایی لە كۆمەڵەی “گەل دەیەوێت سیستم چاكبكات” دەڵێت، “ئەو پارانە لەلایەن كەسانی سەر بە ڕژێمەكەی سەدام حسێنەوە براونەتە بانكەكانی لوبنان و زانیارییەكان دەڵێن، پارەكان لە پرۆسە بانكییەكانی لوبناندا بەكارهێنراون و دواتر بەهۆی ئەو قەیرانەی بانكەكانی لوبنانی گرتەوە، پارەكان لەناوچوون”.

كۆمەڵە لوبنانییەكە پێیوایە كەسانێك لە لوبنان سوودیان لەو پارانەی عێراق وەرگرتبێت و تەنانەت دەستیان بەسەرداگرتبن و بۆ خۆیانیان بردبن.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: كەمیی بارانبارین بە ڕێژەی 73% كاریگەری لەسەر ئاوی دیجلە و فورات هەبووە

بابەتی دواتر

نیو تۆن حەبی هۆشبەر كە ئامادەكرابوو بگەیەندرێتە هەرێمی كوردستان دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share